کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم، رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە هەندێ ناوچە نزم دەبێتەوە.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی

سۆران : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی