بوومەلەرزەیەک ئەم وڵاتەی هەژاند
٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر، لە ناوەڕاستی پاکستان روویدا.
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-6-2025، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر، لە ناوەڕاستی پاکستان روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
راشیگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ روویداوە، و ناوەندی بومەلەرزەکە نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری بەرخان لە پارێزگای پاکستانەوە دوورە.