کەسێکی بیانی بە زیاتر لە کیلۆیەک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

٢٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

مەرزی شەلامجە، رایگەیاند، کەسێکی بیانی کە نزیکەی یەک کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەری پێبووە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی مەرزی شەلامجەی میسر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەسێکی بیانی کە نزیکەی یەک کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ پێبووە، دەستگیرکرا.

راشیگەیاند، ئەو کەسە بیانییە ویستوویەتی ئەو بڕە زۆرە لە ماددەی هۆشبەر بە قاچاغ بگوازێتەوە بۆ عێراق.