"بە ئەگەری زۆرەوە ئەم هەفتەیە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچە چارەسەردەکرێت"

٢٨ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەکانی شاندی تەکنیکیی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری سامانە سرووشتییەکان گەیشتە بەغدا و دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە عێراق لەلێدوانێکدا رایگەیاند: "لە پێنجشەممەوە شاندێکی تەکنیکیی عێراق لە هەرێمی کوردستانن و لە ماوەی ئەو چەند رۆژە کۆبوونەوەی بەردەوامیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە، کۆبوونەوەکان ئەرێنی و باشبوون".

وتیشی: "بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هەفتەیە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچەی مووچەخۆران چارەسەردەکرێت".