٢٨ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی دهۆک، رایگەیاند: "لینکی ناو تۆمارکردن تا 6ـی تەممووز بەردەوام دەبێت و پێویستیمان بە 10 هەزار فەرمانبەری سەر سندووقی دەنگدان هەیە".
ئەمڕۆ شەممە، 28-6-2025، خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، لەبارەی ژمارەی ناو تۆمارکردن بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان، رایگەیاند: "لینکی ناو تۆمارکردن تا 6ـی تەممووز بەردەوام دەبێت و پێویستیمان بە 10 هەزار فەرمانبەری سەر سندووقی دەنگدان هەیە بۆ ئەوەی هاوکارمان بن لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی بەشێوەی فەرمانبەری گرێبەست".
ئاشکراشیکرد: "تاکو ئێستا 20 هەزار کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک لە رێگەی ئەو لینکەوە داواکاریان پێشکەشکردووە، دوای تەواوبوونی وادەکە، تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت و 10 هەزار ناو هەڵدەبژێردرێت، ئەو ناوانەی کە دەردەچن، دەخرێنە نێو خولی راهێنان".
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکو رۆژی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.