٢٨ حوزەیرانی ٢٠٢٥
میدیاکانی تورکیا شکست پێهێنانی هەوڵێکیان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆککۆماری سوریا لە پارێزگای درعا لە سوریا ڕاگەیاند و لە دوایین ساتەکانیشدا پلانەکە پوچەڵ دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی تورکیا بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردووەتەوە کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا لە پارێزگای دەرعا لە سوریا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە.
شکست پێهێنانی ئەم پلانەی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع، لەدوای ئەوە دێت، هەواڵگریی تورکیا زانیاریی پێشوەختە بە هەواڵگریی سووریا دەدەن و لەدوایین ساتەکاندا پلانەکە پووچەڵ دەکرێتەوە و سەرۆککۆماری سووریا لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگار دەکرێت.
بەپێی زانیاریی میدیا ناوخۆییەکانی سوریا، لەلایەن چەکدارێکی داعشەوە کە پێشووتر لەگەڵ حزبووڵای لوبنانی کاری کردووە، لە گوندێکی پارێزگای درعا کە بۆشایی ئەمنی لەو ناوچەیە هەیە، هێرش کراوەتە سەر ئەحمەد شەرع و هەوڵی کوشتنی دراوە، بەڵام دوای ئاڵوگۆڕی زانیاریی پێشوەختەی زانیاریی هەواڵگریی تورکیا و سوریا ڕێگری لەو هەوڵە کراوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکراوە.