بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر: كوالێتی و رێژەی بەشەخۆراك باشتر دەكرێت

٢٨ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر، رایگەیاند: "جەختمان لە باشتركردنی جۆر و كوالێتی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كردووەتەوە و هۆكاری بە ئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك ئەوەیە كە كوالێتی و جۆری بەشەخۆراك باشتر بكرێت".

سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "بەردەوام جەختمان لە باشتركردنی جۆر و كوالێتی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای زیادكردنی رێژەكەیشمان كردووە، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەو داوایانەمان پێشكەش كرد و بەرپرسانی وەزارەتەكەش پێیان راگەیاندین، یەكێك لە هۆكارەكانی پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك ئەوەیە كە كوالێتی و جۆری بەشەخۆراك باشتر بكرێت".

ئاشکراشیکرد: "لەگەڵ نوێكردنەوەی پسووڵەی خۆراك، ژمارەیەك ناو لە پسووڵەی خۆراك ناویان ڕەش دەكرێتەوە ئەو ناوانەش بریتین لە ناوی مردوو، ئەو كەسانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن و ئەو كەسانەی كە دوو پسووڵەی خۆراكیان هەیە لە بەرامبەردا بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ بەشەخۆراكی ئەو كەسانە تەرخان كراوە بەكاردەهێندرێت بۆ باشتركردنی كوالێتی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان".