کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
٢٨ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی هەرێم، رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی