نرخی زێڕ دابەزی
٢٨ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 3274 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 28-6-2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 274 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەشێوەیەکی گشتی نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 به 556 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به 650 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 690 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 به 742 هەزار دینارە.