نرخی نەوت دابەزی
٢٨ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 77 سەنت، مامەڵەی پێودەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 28-6-2025، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوتدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 77 سەنت دیاریکرا.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە 65 دۆلار و 52 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای راگەیاندنی ئاگربەستی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی نەوت راستەوخۆ دابەزی.