٢٧ حوزەیرانی ٢٠٢٥
وەزیری دادی تورکیا دەستووری وڵاتەکەی بە ''دەستووری کودەتاچییەکان'' ناوبرد و باسی لەوەکرد، تورکیا شایەنی دەستوورێکی دیموکراسییە و لە پێناو تورکیایەکی بەهێزتر، پێویستە پرۆسەی ئاشتیی سەربخرێت.
یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە مەڵەتی باکووری کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد کە ڕەخنەی لە دەستووری ئێستای وڵاتەکەی گرت و وتی: ''هێشتا بە دەستووری کودەتاچییەکانەوە بەڕێوەدەچین، تورکیا شایەنی ئەمە نییە".
وەزیری دادی تورکیا وتیشی، هەوڵ دەدەن بۆ گۆڕینی دەستووری وڵاتەکەیان؛ ئاماژەی بەوەشکرد: ''تورکیا شیاوی دەستوورێکی مەدەنی، گشتگیر و دیموکراسییە، پێویستە دەستوورێک لەلایەن ئەو کەسانەوە بنووسرێتەوە کە گەل هەڵیبژاردوون".
تونچ، بەشێکی وتارەکەی تایبەت کرد بە پرۆسەی ئاشتیی لەو وڵاتە و وتی: "لە پێناو تورکیایەکی بەهێزتر و سەقامگیرتر، پێویستە پرۆسەکە سەربخرێت و لە پەرلەمان کاری بۆ بکرێت".