وادەی ڕەوانەکردنی مووچە لەلایەن بەغداوە ئاشکرا کرا

٢٧ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ماڵپەڕێکی هەواڵی، لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری کۆبوونەوەکانی شاندەکەی بەغدا و هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو شاندێکی باڵاتری بەغدا بە دەسەڵاتێکی فراوانترەوە دێنە هەرێم و لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆدەبنەوە بەئامانجی چارەسەرکردنی پرسی مووچە.

ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری کۆبوونەوەکانی شاندەکەی بەغدا و هەرێم بڵاویکردەوە، له چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن به لێکتێگەیشتنێکی گشتی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕەوانەكردنی مووچه، شاندێكی تەكنیكی كە نوێنەری وەزارەتەكانی نەوت و دارایی عێراقی لەخۆگرتووە، گفتوگۆیەكی ئەرێنیان لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت ئەنجامداوە و بڕیارە سبەینێ‌ گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیا نەوتییە بیانیەكان بكەن.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی حکومیی باڵا لەبەغداوە بە دەسەڵاتێکی فراوانتر دەگاتە هەولێر بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئەمە جگە لە کۆبونەوەی چاوەڕوانكراوی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم.

هاتنی ئەم شاندەی باڵایەی عێراق، بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی بنەڕەتیی مووچەی مووچەخۆران دەبێت، ئەمەش دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی سەرەتایی، لەسەر داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان.