پزیشکیان: ئەگەر ئێران بێ وەڵام بوایە شەڕەکە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەگرتەوە
٢٧ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند: "ئەگەر ئێران بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە بێ وەڵام بوایە، دەکرا ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی تەواو و کۆنتڕۆڵنەکراو ببێتەوە".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکدا رایگەیاند: "لە ماوەی شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژەدا، هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە شێوەیەکی رەوا و بەهێز بەرگرییان لە گەل و سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی وڵات کرد".
راشیگەیاند: "ئەگەر ئێران بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە بێ وەڵام بوایە، دەکرا ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی تەواو و کۆنتڕۆڵنەکراو ببێتەوە".
ئەم وتانەی سەرۆککۆمار لە کاتێکدایە، لەماوەی 12 رۆژی جەنگدا، هێرشی توند لەنێوان ئیسرائیل و ئێران ئەنجامدەدرا، تا ئەو کاتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاگربەستی بە رەزامەندی هەردوو وڵات راگەیاند.