کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

٢٧ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی (1-2) پلە بەرزتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشی 48 کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە رێژەى (1-2) پلەی سیلیزی.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی

سۆران : 43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی