سەرۆکی فەرەنسا: کورد دەتوانێت پشتمان پێ ببەستێت

٢٧ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، دۆخی ئێستای کەمینەکان لە سووریا قبوڵنەکراوە و جەختی کردەوە کە فەرەنسا بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات. دەشڵێت: "کورد دەتوانێت پشتیان پێ ببەستێت".

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەوروپا لەلێدوانێکدا رایگەیاند، سەبارەت بە ناڕەزایەتیی کورد، دروز و عەلەوییەکان لە دەستووری کاتیی سووریا و داواکاریی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی، رێزگرتن لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی یەکێک بووە لە کارە سەرەکییەکان لەگەڵ سەرکردەی نوێی سووریا.

وتیشی: "ئێوەش بایەخی روونی کۆماری فەرەنسا بە گەلی کورد لە عێراق، سوریا و هەموو شوێنێک دەزانن و زۆر بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەین، دەتوانن پشتمان پێ ببەستن."