نرخی زێڕ دابەزی

٢٧ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 296 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە 30 دۆلار نزمبووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و 296 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 37 دۆلار نزمبووەوە.

ناجێگیری نرخی زێڕ دوای رەخنە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت لە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نیگەرانی دروستکردووە لەسەر ئەوەی بانکەکە لەژێر فشاری سەرۆکی ئەمریکا، سەربەخۆیی خۆی لەدەست بدات.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 560 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 654 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 685 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 748 هەزار دینارە