پوتن: شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو به رابردوو
٢٦ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند، دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌ڕوات و شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیش بووە به رابردوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابوریی ئوراسیا رایگەیاند: "هیوادارین دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێوربێته‌وه، سوپاس بۆ خوا، ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران به رووداوێكی رابردوو داده‌نرێت".
سه‌رۆكی روسیا راشیگه‌یاند، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه به ئێرانیشه‌وه په‌ره پێبدرێت.