ترەمپ: سەرکەوتنێکی گەورەمان لە ئێران تۆمارکرد و کۆتاییمان بە جەنگ هێنا

٢٥ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران کۆتاییان بە جەنگ هێنا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆدا رایگەیاند: "هێرشەکەمان بۆ سەر ئێران کۆتایی بە جەنگ هێنا و سەرکەوتنێکی گەورەمان لە ئێران بەدەستهێنا".

وتیشی: "ئەگەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان بۆردومان نەکردایە نەدەگەیشتینە رێککەوتن لەگەڵیاندا".

باسی لەوەشکرد، هەموو ئەو شتانەیان لە ئێران لەناوبرد کە ئیسرائیل نەیتوانی.

راشیگەیاند، لەم رۆژانەی دواییدا ئیسرائیل زیانی گەورەی بەرکەوتبوو لە شەڕەکەدا.