نرخی زێڕ دابەزی
٢٤ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24-6-2025، نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 565 هەزار دینار، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 645 هەزار دینار، مامەڵەی پێوەکراوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 565 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 660 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 690 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 730 هەزار دینارە.