"بۆ پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک ئەو مۆبایلە بەکارمەهێنن کە یاری پۆپبجی پێدەکرێت"
٢٤ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر، رایگەیاند، لە کاتی پڕکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک، بە هیچ شێوەیەک ئەو مۆبایلە بەکارمەهێنن کە یاری پۆبجی (PUbG) پێدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر، ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، دەکاتەوە و دەڵێت، ئاگاداربن لە کاتی پڕکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک، بەهیچ شێوەیەک ئەو مۆبایلە بەکارمەهێنن کە یاری پۆبجی (PUbG) و یاریە ئۆنلاینەکانی لەناو مۆبایلەکەدا هەیە، چونکە ئەو یاریانە ئەکاونتەکەی ئەوڕوپی و ئەمریکیە، لە کاتی پڕکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک راستەوخۆ پسووڵەی خۆراکەکەتان بە گەشتیار (مسافیر) هەژمار دەکرێت و پسووڵەی خۆراکەکەشتان رادەگیرێت.