10 نمرەی بڕیار دەدرێتە قوتابییانی قۆناغە ناکۆتاکان

٢٢ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی قوتابییانی قۆناغە ناکۆتاکان و ئەوانەی لە تاقیکردنەوەکانی خولی دەرنەچوون دەرکرد و بەگوێرەی بڕیارەکان پێنج نمرەی دیکە بۆ قوتابییان زیاد کراوە و کۆی گشتیی نمرەی بڕیار بووەتە 10 نمرە، هەروەها ئاسانکاری بۆ قوتابییە دەرنەچووەکان کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پێدانی دەرفەتێکی دیکە بە قوتابییان بۆ باشترکردنی ئاستی خوێندنیان، بڕیار دراوە بە پێدانی پێنج نمرەی زیادە بە قوتابییانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی و قۆناگەکانی ناوەندی و ئامادەیی (ناکۆتاکان)، لەگەڵ پەیمانگەکانی هونەرە جوانەکان بە هەموو بەشەکانیەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، بەم بڕیارە نوێیە، کۆی گشتیی نمرەی بڕیار (درجة القرار) بۆ (10) نمرە بەرزکرایەوە، کە بۆ ئەنجامەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2024 بۆ 2025 زیاد دەکرێت.