دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستیپێکرد

٢١ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەست پێدەکات، کە ژمارەیان (132) فەرمانبەرە و خاڵی خزمەتیان لە (40) خاڵ زیاترە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، بڵاویکردەوە، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنوری شارەوانییەکەیان دەستپێدەکات، کە ژمارەیان (132) فەرمانبەرە و خاڵی خزمەتیان لە (40) خاڵ زیاترە.

راشیگەیاند، ناوەکان لە لیستێکی پێنج لاپەڕەیدایە و فەرمانبەری سەرجەم فەرمانگەکانی سنوری شارەوانیی لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەوە ئەو کەسانەی ناویان تۆمارە لەم لیستانەدا دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، بەشی موڵکایەتی، بکەن و ئەم پێداویستیانەش لەگەڵ خۆیان بهێنن:-

1-کارتی نیشتمانی فەرمانبەر

2-کارتی نیشتمانی خێزان

3-کارتی زانیاری

دابەشکردنی زەوی لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە لە کاتێکدایە تاکو ئێستا مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە.

لیستی ناوی فەرمانبەران..