ڕادیۆی قەڵەم FM 97.7
وەزیری دەرەوەی ئێران: دوای ئەو خۆڕاگرییەی بەرامبەر ئیسرائیل نیشانماندا پێموایە وڵاتان خۆیان لەم شەڕە دووردەخەنەوە
٢٠ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری دەرەوەی ئێران، دانوستانی لەگەڵ ئیسرائیل رەتکردەوە و دەشڵێت: "دوای ئەو خۆڕاگرییەمان کە بەرامبەر ئیسرائیل نیشانمانداوە، پێموایە وڵاتان خۆیان لەم شەڕە دووربخەنەوە".
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـێران، لە نوێترین لێدواندا بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند: "لەبەر رۆشنایی هێرشە بەردەوامەکانی ئـیسرائیل، ئامادەنین بۆ هیچ دانوستانێک لەگەڵ هیچ لایەنێک".
راشیگەیاند: "دوای ئەو خۆڕاگرییەمان کە بەرامبەر ئیسرائیل نیشانمانداوە، پێموایە وڵاتان خۆیان لەم شەڕە دووربخەنەوە".
وتیشی: "ئەمریکا هاوبەشە لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائـیل بۆ سەر ئـێران، تەنانەت ئەگەر بە ئاشکراش بەشداری نەکات".