نرخی زێڕ دابەزی، بزانە گەیشتە چەند؟
١٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 374 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 22 دۆلار نزمبووەتەوە، نرخی زێڕی عەیارە 21ـیش بە 681 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-6-2025، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 374 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نا جێگیری نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد و هەفتەیەکە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 582 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 681 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 713 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 778 هەزار دینارە