راگەیەندراوێک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان

١٨ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە، راگەیەندراوێکی لەبارەی تاقیکردنەوەکان بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە...

لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە :-

1- تاقیکردنەوەی وەزاری (خولی یەکەم ) پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.

2- تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی (خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.

3- تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4ـی بنەڕەتی تا 11ـی ئامادەیی حکومی و ناحکومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە ( خولی دووەم) ، لە 21-6-2025 تا 6-7-2025، دەبێت.

4- قوتابخانەحکومی و ناحکومیە (خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە.

خشتەی تاقیکردنەوە هەموارکراوەکان..