تەرمی هاوڵاتییەک پاش چەندڕۆژێک لە مردنی دۆزرایەوە
٢٦ تەمموزی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە کە چەند ڕۆژێک بەسەر مردنیدا تێپەڕیوە و کەس نەیزانیوە.
موقەدەم بهرزان عوسمان محهمهد وتهبێژی پۆلیسی پارێزگای ههڵهبجه ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تەرمی پیاوێک لە گەرەکی ئازادی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە چەند ڕۆژێک بەسەر مردنیدا تێپەڕیبوو.
وتیشی، ئەو پیاوە ناوی (جەلال محمد حسێن) بووە و تەمەنی ٦١ ساڵ بووە، خاوەنی هیچ پیشەیەک نەبووە و بەتەنها ژیاوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ بابەتەکە هەڵدراوەتەوە و هێشتا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.
