بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

١١ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتییان بە وردی مامەڵە لەگەڵ سیستمی ئەلیکترۆنیدا بکەن و هەر کەسێکیش شارەزایی نەبوو لە سیستمەکە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کەمێک بەوردی مامەڵە لەگەڵ سیستمی ئەلیکترۆنیدا بکەن و سەر لە خۆیان مەشێوێنن تاوەکو تووشی هەڵە نەبن".

راشیگەیاند، هەر هاوڵاتییەکیش شارەزایی لە سیستمەکەدا نەبوو، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات.