قائیمقامیەتی سلێمانی: باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریریمان داخست
٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی باڵە خۆشەکەی هەریری دادەخات.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: "رێستۆرانتی باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری سەرباری ئەوەی کە پابەندی مەرجەکان نەبووە، مۆڵەتی کارکردنی شوێنەکە و کارمەندەکانیان نییە، ئەوەش یەکێکی دیکەیە لەسەرپێچییەکانی شوێنەکە".
وتیشی، لەکاتی سەردانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرکەوتووە پابەندی هیچ یەکێک لەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبووە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.