نرخی نەوت بەرزبووەوە

٩ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی نەوت بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی یەک دۆلار و 10 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 66 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی نەوتی سووکی تەکساس بە ڕێژەی یەک دۆلار و 30 سەنت، بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 63 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەسەر پێناسە گومرگییەکان، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.