تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانیكردن ئاشکرادەکات

٤ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

تەندروستی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپارێزی و قوربانیکردنێکی تەندروستی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە.

تەندروستی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، پێویستە لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانیكردن، ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێبەجێ بكرێت:-

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدابێت كە ڕێگە پێدراون و پزیشكی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەكات.

2- لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی جل و بەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەمووچاو) بەكاربهێنرێت.

3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لە چواردەوری قەساب و نابێت هاوكاری بكەن لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشتەكەی.

4- بەبێ دەستكێش مامەڵەكردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچە پارچە بكە.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.

6- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەكردنی تایبەت بە گۆشت و شتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنانیان.

7- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بە تایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی كلۆریینی ڕوونكراوە.

8- باشتر وایە گۆشت ماوەی 12 بۆ 24 كاتژمێر لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە تای خوێنبەربوون.

9- ئەگەر ئاژەڵ گەنەی هەبوو باشتر وایە نەكڕێت یان سەری نەبڕێت بۆ دوربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، چونكە نەخۆشیەكە دەگوازرێتەوە.