ئەو کەسەی خەسووی خۆی کوشت بە کوژراوی دۆزرایەوە
٣ حوزەیرانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
چاوگێک لە پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەو کەسەی چەند رۆژێک لەمەوبەر خەسووی خۆی کوشت و سێ کەسی دیکەشی بریندارکرد، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە چوارقوڕنە تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3-6-2025، چاوگێک لە پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە چوارقورنە تەرمی کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت تەرمی ئەو هاوڵاتییە ئەو کەسەیە کە تۆمەتباربوو بە کوشتنی خەسووی خۆی و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە و بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش خۆی کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بە ماددەی 406 بۆ دەرچوو بوو بەڵام هەڵهاتبوو لە دەست پۆلیس.