کەشوهەوای رۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟

١ حوزەیرانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزایەکی کەشناسی، کەشی پێشبینیکراوی رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند و مژدەی ئەوەش دەدات: "ئەگەری خۆڵبارین لە ئارادانییە".

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەهۆی چالاکی زیاتری بای باکووری خۆرهەڵات لە زۆرینەی ناوچەکان هەست بە فێنکیی تەواو دەکرێت بە تایبەت ئەو ناوچانەی بایەکەیان بەسەردا چالاکە، شاخاوی و نیمچە شاخاوی.

راشیگەیاند، بۆ رۆژەکانی دیکەی جەژنیش ئەم فێنکییە بە لاوازی بەردەوام دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین بۆ رۆژانی جەژن و عەرەفە لە ئارادانییە.

ئاشکراشیکرد، لە دوای رۆژانی جەژنەوە دووباره پلەی گەرمی لە سەرجەم ناوچەکان بە شێوازی بەرچاو بەرزدەبنەوە و بە فەرمی گەرمای هاوینی دەستپێدەکات و کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزیی گەرمیی زەریای هیندی دەست بە چالاکی دەکات.