راگەیەندراوی هاوبەشی نێوان حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان ئاشکراکرا

٣١ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

راگەیەندراوی هاوبەشی نێوان بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، بە بەشداری 43 ئەندام، کە لەلایەن سەرۆکی پارتی ڕێکخرابوو، بڵاوکرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕێکەوتى 31-5-2025، لە مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیەکى هاوبەشیان ئەنجامدا بەمەبەستى تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و کێشە و گرفتەکانى نێوان هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، بەتایبەتى دوا بڕیارى نادەستوورى و نایاسایی وەزارەتى دارایى حکومەتى فیدراڵ و ڕاگرتن و نەناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، دواى گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوەى پێویست لەسەر ئەم بابەتە، هەموو لایەنەکان هاوڕابوون لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە دژ بە ئیرادەى گەلى کوردستان و قەوارەى سیاسى و یاسایى هەرێمى کوردستان.

باس لەوەشکراوە، بەپێى دەستوورى هەمیشەیى عێراق و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و یاساى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى عێراق و ڕێککەوتنەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، پێویستە حکومەتى فیدراڵى پابەندبێت بە ئەرک و ئیلتیزاماتى خۆى بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان و مافى مووچەخۆرانى هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها حکومەتى فیدراڵ دوربکەوێتەوە لە سیاسەتى برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان، لەبەر ئەوەى ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵکردنەوەى گرفتەکان، نادیدەگرتنى گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانى ناوچەکەشە بۆیە لەبەرژەوەندى هێچ لایەکدا نابێت.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە: "ئێمە وەکو هێز و لایەنە سیاسییەکانى گشت پێکهاتەکانى کوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگرى مووچەخۆران و فەرمانبەر و پێشمەرگە و مامۆستایان و گەلى سەربەرزى کوردستان بەگشتى، دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەى بەرژەوەندى هاوڵاتییان و هەرێمى کوردستان دەبێت و بژاردەى گفتوگۆ و دانوستاندن بە بە باشترین ڕێگە چارە دەزاین بۆ ئەم قۆناغە، لەهەمان کاتدا گشت بژاردەکان بە کراوەیى دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان".

حزب و لایەنە کوردستانییەکان:-

1. یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان.

2. بزووتنەوەى گۆڕان.

3. پارتى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان.

4. بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان.

5. حزبى شیوعى کوردستان.

6. بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى کوردستان.

7. حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.

8. پارتى ڕەنجدەرانى کوردستان.

9. پارتى پارێزگارانى کوردستان.

10. یەکێتیى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان.

11. بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان.

12. پارتى نەتەوەیى کوردستان

13. بزووتنەوەى ڕزگارى دیموکراتى کوردستان.

14. حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان.

15. پارتى بنیادى دیموکراتى کوردستان.

16. بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان.

17.هاوپەیمانى نیشتمانى.

18. حزبى ڕزگارى کوردستان - دەستەى سەرۆکایەتى.

19. پارتى دیموکراتى تورکمان.

20. پارتى نیشتمانى تورکمان.

21. پارتى ڕزگارى نەتەوەیى تورکمان.

22. پارتى یەکگرتووى تورکمان.

23. بزووتنەوەى تورکمانى بێلایەن.

24. پارتى گەشەپێدانى تورکمان.

25. پارتى چاکسازى تورکمان.

26. پارتى گەلى تورکمانى عێراق.

27. بەرەى تورکمانى.

28. بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان.

29. پارتى گەزەنگى تورکمان.

30. پارتى ئیرادەى نیشتمانى تورکمان.

31. پارتى تورکمان ئیللى.

32. لیستى میللەت.

33. لیبراڵى تورکمانى.

34. پارتى یەکێتى دیموکراتى کلدانى.

35. پارتى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدانى.

36. حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن.

37. پارتى ئەنجوومەنى میللى کلدانى سریانى ئاشوورى.

38. ڕەوتى شلاما.

39. پارتى بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریانى.

40. کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى ئەرمەن.

41. دەستەى کارگێڕى بەڕێوەبردنى طائیفەى ئەرمەن.

42. ڕابیتەى کلدانى جیهانى.

43. پارتى دیموکراتى کوردستان.