شەپۆلی خۆڵبارین کۆتاییهاتووە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.
٣٠ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکی یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی.
ئەمڕۆ هەینی 30-5-2025، کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەینێ وتیشی، بە هەمانشێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
سۆران: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی