٢٥ تەمموزی ٢٠٢٢
كەموكورتی لە باتری ئۆتۆمبێلدا یەكێكە لە كێشە گەورەكان و دەبێتە هۆی لەكاركەوتنی ئۆتۆمبێل، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا كە بەهۆی زۆری ئیشكردنی ئۆتۆمبێل و كاركردنی "AC" كەموكورتیەكان زیاتردەبێت.
هەموو ئۆتۆمبێلێك پێویستی بە باتری هەیە بۆ كاركردنی و دەبێت پلەی ئاسای باتری ئۆتۆمبێل لە نێوان 25 بۆ 30 پلەی سیلیزیدابێت، و هەر زیادبونێك یان كەمبونی پلەی گەرمی لە زستان یان هاوین كاریگەری دەكاتە سەر تەمنی باتریەكە.
لە هەرێمی كوردستان پلەی گەرمی لە وەرزی هاویندا دەگاتە نزیكەی 50 پلەی سیلیزی ئەمەش مەترسیەكی گەورە دروست دەكات بۆ سەر باتری ئۆتۆمبێل چونكە پلەكانی گەرما لەناو مەكینە نزیكدەبێتەوە لە 75 پلەی سیلیزی و دەبێتە هۆی تێكدانی پێكهاتەی كیمیایی باتریەكە و بە هەڵمبوونی بەشێكی شلەی ناو باتریەكە.
هاوكات پلەی گەرمی بەرز وادەكات ئامێری بارگاویكەرەوەی باتری ئۆتۆمبێل زیاد لە پێویست خۆی بارگاویی بنێرێت بەمەش تەمەنی باتریەكە كەم دەبێتەوە.
بۆیە باشترە لە وەرزی هاوین كەمتر كار بە ئۆتۆمبێل بكرێت، یاخود لە كاتی وەستاندا سود لە سێبەر و جێگای فێنك ببینرێت و دوربێت لە تیشكی راستەوخۆی خۆر.