هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی تونێلی پێشڕەوەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

٣٠ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی سلێمانی لە ڤیدیۆیەکدا باسی لە دوایین کارەکانی شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو کردووە و داواش لە هاووڵاتیان دەکات، تا دەتوانن لە رێگای شاخی ئەزمڕەوە هاتوچۆ بکەن.

هاتووچۆی سلێمانی باسی لەوەکردووە، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، تیمەکانی کە کار لە شەقامەکەدا دەکەن زیاتر دەچنە بەردەم تونێلەکە، بۆیە فراوانی شەقامەکە کەم دەبێتەوە وئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەقامێکی لاوەکی دروستکراوە بۆئەوەی شەقامی تونێلی پێشڕەو بەربەست نەکرێت، بەڵام دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ.

داواش لە هاووڵاتیان دەکەن، بۆ دووربوون لە قەرەباڵغی و کەمبوونەوەی فشار لەسەر شەقامی تونێلەکە بەتایبەت لە رۆژانی گەشت و سەیراندا، رێگای 'شاخی ئەزمڕ' بەکاربهێنن تاوەکو کارەکانی دیکە کۆتاییان پێدێت.

هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمەکانی هاتووچۆ رێگای شاخی ئەزمڕیان دەستکاری کردووە و چاڵ و چۆڵییەکانیان چاککردووە بۆ ئەوەی هاتووچۆی هاووڵاتیان ئاسانتر ببێت.