پڕۆژەی رووناکی چەند گەڕەک و پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دیکەی سلێمانی گرتەوە

٣٠ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پڕۆژەی رووناکیی حکومەتی کاربەڕێکەر چوار پرۆژەی نیشتەجێبوون و 14 گەڕەکی شاری سلێمانی گرتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، 14 گەڕەک و چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون، ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبایان کرایە 24 کاتژمێری.

وتیشی، ئەو شارە نیشتەجێبووانەی کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری بریتین لە ( گۆیژە ستی، شاری خەونەکان، شاری دایک، گوندی ئەڵمانی سێ).

هەروەها، گەڕەکەکانیش بریتین لە ( کازیوەی یەک و دوو، سەیوان، گۆیژە و گۆیژەی نوێ، هەوارەبەرزە، تووی مەلیک، عەلی کەمال، ئازادی، شەهیدانی ئازادی، ئیسکان، اصلاح، ئیبراهیم ئەحمەد، سەرکارێز).

باسی لەوەشکرد، کۆی گشتی ئەو هاوبەشانەی لەم قۆناغە کارەباکەیان دەبێت بە 24 کاتژمێری، بریتین لە 25 هەزار و 813 هاوبەش، کە 33 هەزار و 733 ماڵان و دوو هەزار و هەشتا بازرگانی دەگرێتەوە.