چوار رۆژ پشوو راگەیەنرا
٢٥ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، چوار رۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ساڵی 2025، رۆژانی 6، 7، 8 و 9ـی مانگی داهاتوو بەبۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە، لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
هەر بەپێی ئەو رۆژمێرە، رۆژێکی دیکەی هەمان مانگ، واتە 26ـی حوزەیرانی 2025، بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
