٢٤ ئایاری ٢٠٢٥
شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر هەڵبژاردن سوودی نییە بۆچی پارتی و یەکێتی بە هەڕەشە ئەندامەکانی خۆیان دەبەن، وتیشی، پارتی و یەکێتی لە رێگای هەندێک لایەنەوە گرفتیان دروست کرد بۆ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن.
ئەمڕۆ شەممە 24-5-2025، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، به محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقم وت كه نه‌ناردنی مووچه ته‌نها هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، نه‌ك پارتی و یه‌كێتی و ئه‌وان ده‌توانن سزای كۆمپانیاكانی پارتی بده‌ن نه‌ك هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وه‌ی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی به خه‌ڵكی كوردستانیان كردووه، دوژمنانی كورد نه‌یانكردووه، نه‌خوێندنمان خوێندنه، نه زانكۆكانمان ئه‌و ئاسته‌ی جارانیان هه‌یه و خه‌سته‌خانه‌كانیشیان داگیر كردووه و هه‌موویان كردووه به كه‌رتی تایبه‌ت، ته‌نانه‌ت ده‌رمان له به‌غداوه دێت و له‌ناو نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان دابه‌ش ناكرێت، له کۆگاکان ده‌یهێڵنه‌وه و دواتر به‌سه‌رده‌چێت و فڕێی ده‌ده‌ن.
باسی لەوەشکرد، پارتی و یەکێتی بە هەموو شیوەیەک خەڵک سارد دەکەنەوە لە دەنگدان ئەگینا ئەگەر هەڵبژاردن سوودی نییە بۆچی پارتی و یەکێتی بە هەڕەشە ئەندامەکانی خۆیان دەبەن.