پێدانی کارەبا لەم ناوچەیە کەمدەکرێتەوە

٢٤ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

قایمقامی شارۆچکەی بێجی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕەشەباوە 10 تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتوون و بەهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 24-5-2025، عادل دەج، قایمقامی شارۆچکەی بێجی، بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: "بەهۆی ڕەشەباکەی شەوی ڕابردوو، 10 تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتوون، کە پێنجیان توانای" 400 کەی ڤی"یان هەبووە و ئەوانی دیکەش توانای 132 کەی ڤیان هەبووە".

ڕاشیگەیاند: "ئێستا تیمەکان خەریکی کارکردن و بەردەوامن، هەروەها هێڵی کارەباکە دەگوازرێتەوە بۆ هێڵەکانی دیکە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە تاوەکو چاککردنەوەی تاوەرەکان تەواو دەبێت".

شەوی ڕابردوو ڕەشەبایەکی بەهێز چەند هەرێمی کوردستان و عێراقیان گرتەوە، زیانی دار و درەخت و تاوەرەکانی کارەبا گەیاند، کە کارەبای لە زۆرێک لە ناوچەکان پچڕان.