٢٢ ئایاری ٢٠٢٥
وته‌بێژی شاره‌وانیی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی 70%ی کارەکانی ته‌واوبووه، و وتیشی، له سێ مانگی داهاتوودا به‌شێكی شه‌قامه‌كه بەڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه.
زه‌رده‌شت رەفیق، وته‌بێژی شاره‌وانی سلێمانی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکراکرد، کە كاركردن له شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌رده‌وامه و شه‌قامه‌كه 32 كیلۆمه‌تره و تا ئێستا 22 كیلۆمەتری چینی یه‌كه‌می قیڕی بۆ كراوه، 15 كیلۆمەتریش چینی یه‌كه‌م و دوه‌می قیڕتاوكراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە نزیكه‌ی 70%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، دوو پردی تێدایه كاری تێدا ده‌كرێت و پێنج ئه‌نده‌ر پاسی هه‌یه کە ته‌واوكراون.
وتەبێژی شارەوانی سلێمانی باسی لەوەشکرد،" له سێ مانگی داهاتوودا به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها كاركردن له‌و پڕۆژه ستراتیژییه به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوودا به یه‌كجاری كۆتایی پێبێت و بكه‌وێته خزمه‌ت هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و كوردستان".