٢١ ئایاری ٢٠٢٥
چا خواردنەوەیەکی باوی جیهانییە کە لە ڕووەکی Camellia sinensis دروستدەکرێت، بە دووەم خواردنەوە دادەندرێت، کە زۆرترین خەڵک بیخواتەوە لە جیهاندا دوای ئاو، ڕۆژی 21ـی ئایاری هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانیی چا دیاریکراوە.
بۆچوونەکان بۆ سەرەتا و بنەڕەتی چا خواردنەوە جیاوازن، زۆرینە پێیانوایە خواردنەوەی چا یەکەمجار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان و باکوری میانمار و باشووری ڕۆژئاوای چین دەستیپێکردبێت، هەرچەندە شوێنی ئەو ڕووەکەی چای لێ بەرهەمدەهێنرێت بۆ یەکەمجار نادیارە، بەڵام بەڵگە هەیە کە لە چین پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستی بە خواردنەوەی کردووە.
سودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی چا :-
1- لەبەر هەبوونی "Flavonoids" چای ڕەش بەسودە بۆ تەندروستی دڵ.
2- خواردنەوەی بڕێکی ڕێک وپێکی چا دەبێتە هۆی دابەزینی چەوری LDL کە بە چەوری خراپ ناسراوە.
3- دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن.
4- دەبێتە هۆی دابەزینی شەکرەی خوێن.
5- دژی خانە شێرپەنجەییەکان کاردەکات.
6- دژە هەوکردنە و یارمەتی بەرگری لەش دەدات.