ئەم سوودە تەندروستییانەی خواردنی ڕێواس دەزانی؟

٢٠ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ڕێواس ئەو سەوزە خۆڕسکەی لە جیهان بە گشتی و کوردستان بەتایبەت خواستێکی تایبەتی لەسەرە.

لە ڕووی زانستییەوە چەندین توێژینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە، هەر لە سەردەمی کۆنیشیەوە ئەم بەرهەمە لە وڵاتی چین، وەک دەرمان و چارەسەری پزیشکی سودی لێوەرگیراوە. لە ڕووی پێکهاتەوە، ڕێواس دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A ،B ،C) و هەروەها بڕێکی زۆر لە ماددە ڕێشاڵییەکان، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم و کالسیۆمی تێدایە.

سوود و گرنگی خواردنی ڕێواس لە ڕووی زانستییەوە :-

1. سوودی بۆ کۆئەندامی هەرس هەیە، بەجۆرێک کە لە ڕێگەی ڕێکخستەنەوەی دەردانی ڕژێنەکان ئەندامەکانی بەهێز دەکات و کرمی ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان لەناودەبات، دەبێتە هۆی شکانی ئازاری گەدە، هەروەها جەستە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.

2. بڕێکی زۆر کالسیۆمێکی تێدایە، ئەوەش یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک دەدات و ئازاریان دەشکێنێت، هەروەها سوودی هەیە بۆ ماسولکەکان و یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی چەوری خوێن.

3-یارمەتی درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دەدات، لە ڕێگەی شاردنەوەی پەڵە و زیپکەکانی ڕوخسارەوە، پێست جوانتر و درەوشاوەتر دەردەخات.

4- لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هەوکردنەوە، سوودی تایبەتی بۆ جگەر هەیە، دژی چالاکی خانە شێرچەنجەییەکانە و ڕێگری دەکات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی‌ و گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسەدان.

هەروەها پزیشكان هۆشداری دەدەن، كە نابێت توێكڵی ڕێواس بخورێت، چونکە ژەهراوەیە، بۆیە لەكاتی خواردنیدا پێویستە زۆر بەجوانی پاك بكرێتەوە و ئینجا بخورێت.