چوار کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران
١٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و شەڕکردن دەستگیرکردووە، یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی هەبووە و خۆی ونکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-5-2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکیدا رایگەیاند، کە چوار کەسییان بە تۆمەتی تەقەکردن و شەڕکردن دەستگیرکردوورە.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان ماوەیەک لە مەوبەر بەشدار بووە لە تاوانێکی کوشتن و ماوەیەک خۆی ونکردووە، بەڵام بەهۆی چاودێریکردن و بەدواداچوونی پۆلیس توانرا تاوانبارەکە دەستگیربکرێت.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و لە ئێستاشدا راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
