کەشناسی عێراق: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
١٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دەستەی کەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-5-2025، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان کەمێک هەوردەبێت و خۆڵبارین لە زۆربەی شارەکانی عێراق دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت هەروەها شەپۆلی تۆز و خۆڵ هاوشێوەی رۆژی دووشەممە دەبێت.
لەبارەی رۆژی پێنشەممەوە وتی، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور روون دەبێتەوە و لە ناوچەکانی باکووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشووتر دەبێت.