وەزارەتی دارایی: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
١٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ 18-5-2025، وەزارەتی دارایی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، 19-5-2025، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لەداهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
وەک ئاشکرایە، بە ئەگەری زۆرەوە بەم نزیکانە مووچەی مانگی پێنجی وەزارەتەکانی دیکەش دابەش دەکرێت دوای ئەوەی لە بەغداوە پارە هات.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران کۆتایی پێهات.