کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێم سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد
١٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێم سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-5-2025، ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە،کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد لە ئۆفیسى سەرەکی خۆی لە سلێمانى.
لە کۆبوونەوەکەیاندا، شاسوار عەبدولواحید و ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد کە بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
گرنگیپێدانى نوێنەری وڵاتانى رۆژئاوا و وڵاتانى زلهێز بە ئۆپۆزسیۆنی هەرێم زیاتر بوون و لە ماوەى یەک مانگی رابردوودا باڵیۆزان و کونسوڵی چەندین وڵات لەوانەش ئەمریکا و روسیا و بەریتانیا و ئوسترالیا سەردانى سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەی نوێیان کردووە.