نرخی زێڕ لەم ئاستەدا جێگیرە
١٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ، بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕیش بە 3203 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18.5.2025، نرخی یەک ئۆنسەى زێڕ بە سێ هەزار و 203 دۆلارە، لە کاتێکدا دوێنێش هەمان نرخی هەبووە.
دوو ڕۆژە نرخی زێڕ هەر وەک خۆیەتی و جاوازی دروست نەبووە، هەرچەندە لە چاو کۆتا ڕۆژەکانی هەفتەی پێشوو کەمێک بەرزترە.
نرخى ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە :-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 557 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 650 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 680 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 740 هەزار دینارە.