وەزارەتی نەوتی عێراق: کەس بەهۆی تەقینەوەکەی کێڵگەی بێجی بریندارنەبووە
١٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: هیچ کەسێک بەهۆی تەقینەوەکەی کێڵگەی بێجی بریندارنەبووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگرەکەی پاڵاوگەی بێجی کۆنتڕۆڵکراوە و ڕووداوەکە کاریگەری لەسەر کارەکانی بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەکەدا نەبووە.
دەربارەی ژمارەی گیان لەدەستان و برینداربوونیش ئاشکرایکرد، هیچ کارمەندێکی پاڵاوگەکە بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار نەبووە.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە کێڵگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.