کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە پارێزگاکانی عێراق دەکات

١٨ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لا ناوچە جیاوازەکان دەکات و پلەی گەرماش دادەبەزێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە، 18-5-2025، دەستەی کەشناسی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە، شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و پلەی گەرمیش ڕوو لە دابەزین دەکات.

ئاشکراشیکرد، پێشبینی دەکەن کە شەپۆلی خۆڵبارینەکە تاکو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام بێت.